بسم الله الرحمن الرحیم
(وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ وَلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيد)
بە یارمەتی و دڵۆڤانی خوای گەورە، راپرسی لە هەرێمی کوردستان بە پشتگیری هەموو حیزب و رێکخراوە سیاسی و دینیەکان م و هەروەها بەشداری بەرچاوی دانیشتووانی هەرێم، بە کورد و غەیرە کوردەوە، سەرکەوتووانە و بە هێمنیەوە بە ڕێوە چوو.گومان له مه دانیه که مافی دیاری کردنی چارەنووسی خۆ مافێکی خواداو و سروشتی هەر ئینسانێکە، کە یاسا و کونواسیونە نێودەوڵەتیەکانیش داکۆکیان لە سەر کردووە.
لە راستیدا بەشداری کردن و دەنگی ” بەڵێ”ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لەم راپرسیە دا، دەنگ بە دوایی هاتنی کوشتنی منداڵان، ژنان، کۆچاندنی خەڵک، گەل کوژی و جینۆساید، خاپور کردنی شار و گوندەکان، کیمیاباران و هەموو چەشنە زڵم و زۆر و دووچاوەکیەک بوو.
بە چاو لێکردن و تێڕامان لە سەد ساڵ سووکایەتی و پێشێل کردنی مافی خەڵکی کوردستان، هۆکاری بەڕێوە چوونی ڕاپرسی گشتی سەربەخۆیی دەردەکەوێت.
شیاوی باسە: هەر بەو چەشنەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەیان جار داکۆکیان کردووە: وڵاتی سەربەخۆی کوردستان نەک بۆ هیچ وڵاتێک هۆی هەڕەشەو مەترسی نیە بەڵکوو وەکوو هەمیشە پارێزەر و پاسەوانێکی خاوەن متمانە بۆ سنوورەکانی خۆی و دەراوسێەکانیەتی.
بزووتنەوەی مەکتەبی قورئانی کوردستان بە ڕێوە چوونی سەرکەوتووانەی راپرسی بە ڕێژەی بەشداری ۷۸%ی خەڵک بە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی حوکوومەت، رێبەرانی حیزبە سیاسی و دیینیەکانی ئەو مەڵبەندە پیرۆزبایی دەڵێت و سەرنجیان بەم تێبینیە گرینگه رادەکێشێت:
” وەلانانی ناکۆکی، دروست بوونی برایەتی و هاودڵی لە نێوان بەرپرسانی حوکوومەت و رێکخراوە و حیزبەکان، لە گەڵ خەڵک بوون و وەکوو خەڵک ژیان، بەڕێوەبردنی بەڵێنەکانی پێش ڕاپرسی، گوێ گرتن بۆ رەخنە و تێبینی نەیاران و لە بەر چاو گرتنی مافی یاسایی و دینی کەمینە دینی و نەتەوەییەکان، دەستەبەرکەری سەرکەوتنی حوکوومەتی سەربەخۆی کوردستان دەبێت”.
لە لایەن مەکتەب قورئانی کوردستانەوە
حەسەن ئەمینی
۲۰۱۷/۰۹/۲۵
این مطلب بدون برچسب می باشد.
کامینت