پەیامی پرسەو سەرەخۆشی کاک حەسەن ئەمینی بەبۆنەی سەرمابردنی ئازاد و فەرهادی خەسرەوی لە کێوەکانی مەریوان

شیناسه : 839 30 دسامبر 2019 - 2:23
بەڕاستی ئایا ئەم وڵاتە خاوەنێکی نیە؟! ئەگەر ھەیە بۆچی ئاوا ڕۆڵەکانی بۆ بژێو و نان، دەبێ خۆ بخەنەمەترسی و لە دەست بدەن گیان! ئەویش نە هەر ئەمان، بەڵکو هەر لە زوەوە به دەیان و بە سەدان!
پەیامی پرسەو سەرەخۆشی کاک حەسەن ئەمینی  بەبۆنەی سەرمابردنی ئازاد و فەرهادی خەسرەوی لە کێوەکانی مەریوان
پ
پ

ٳنّا لله و إنّا إلیه راجعون

ھەواڵی دڵ تەزێنی سەرمابردنی دوو برای گەنجی کۆڵبەری کورد، ئازاد و فەرھادخسروی، لە ناوچەی مەریوان، ویژدانی ھەر خاوەن ویژدانێکی ھەژاند، بە تایبەت ئەمە کە لە بەر ھەژاری و نەداری، لە یەک بنەماڵە، دوو لاو، یەکیان مێرمنداڵ، لە ناو بەفر و سەرما و سۆڵی کوردستان دا ماڵ و حاڵ بە جێ بێڵن و لە ناچاریدا ڕێگەی پڕ مەترسی کێوو کەژو کۆڵبەری بگرنە بەر !
بەڕاستی ئایا ئەم وڵاتە خاوەنێکی نیە؟! ئەگەر ھەیە بۆچی ئاوا ڕۆڵەکانی بۆ بژێو و نان، دەبێ خۆ بخەنەمەترسی و لە دەست بدەن گیان! ئەویش نە هەر ئەمان، بەڵکو هەر لە زوەوە به دەیان و بە سەدان! بەڵێ خۆ ئێمە بە چاوی خۆمان دەبینین کە سانێک بە ناوی خاوەنانی وڵات، گەنجەکانمان چەکدار دەکەن بۆ پاراستنی دەسەڵات و سنورەکان. بۆ درووشم دانیش بە دژی خەڵکان و بە سودی ئەوان لە ھەمو خەڵک دەخوازن بچنە شەقام و خەیابان. ھەروەھا بۆ ستاندنی ماڵیات لەوان کەسن بۆیان. ئەی بۆ بۆ دابین کردنی نان و ئاویان، بژیو و پێداویستیە کانیان تا نەمرن و ڕەق نەبنەوە نایان ناسن و بێ ھەواڵن لیان!!
بە واتەی کەسایەتی ئایین ناس و خۆ بەختکەر بۆ مرۆڤ و گەل، خوالێخۆشبو،کاک ئەحمەدی موفتی زادە:

ئاخ لەعنەتی خوا لە نەزمێ، دینێ
نەزمی «طبقات» ڕجوا ئەوینێ
لە لایێ، خەڵکێ ملکزو ھەژار
لاێ تر «اتراف» لە تەک «استکبار»

یا بە واتەی شاعری گەورەی کورد، ئەحمەد موختاری جاف:

ڕاستە گەر ناوی عەداڵەت بۆچی منداڵانی کورد
وێڵ و سەرگەردان دەسوڕێنۆ بە سەر کێوانەوە؟!

من لێرەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆم بە بنەماڵەی بەڕێز و ماتەمینی ئەو دوو لاوە جوانە مەرگە پێشکەش دەکەم، ھەروەھا بە ھەمو گەلی کورد بە تایبەت خەڵکی دڵسوتاوی گوندی نێی مەریوان، لە خودای گەورە و بە بەزەیی دەپاڕێمەوە پلەی شەھید بدات بەو دوو گەنجە ستەم لێکراوەو، سەبوری و دڵ و دەرونیش بداتە دایک و باوک و، ھەمو ئازیزان و کەس و کار و ھاوەڵانیان.

حەسەن ئەمینی
حاکم شەرعی خەڵکیی کوردستان – سنە.

٩٨/٠٩/٢٩

این مطلب بدون برچسب می باشد.

کامینت

  • تکایه کامینتی خوتان لیره دانین.