په یامی مەکتەب قورئانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلالەوە

شیناسه : 871 04 اکتبر 2017 - 12:23
ئێمه مەکتەب قورئانی کوردستان له ئێران، بەم بۆنەوه سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی ئازیەت باری ئەم بەڕێزه و ڕێکخراوەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و سەرجەم گەلی کورد دەکەین
په یامی مەکتەب قورئانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مام جەلالەوە
پ
پ

کلّ مَن علیها فان.
بۆشایی له دەستدانی کەسایەتیەک وەک مام جەلال له باشوری کوردستان حاشا هەڵنەگره، چونکه ئه م پیاوه ماوەیەکی زۆری تەمەنی له پێناوی رزگاری نەتەوەکەیدا بردەسەر. ئێمه مەکتەب قورئانی کوردستان له ئێران، بەم بۆنەوه سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی ئازیەت باری ئەم بەڕێزه و ڕێکخراوەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و سەرجەم گەلی کورد دەکەین، هیواداریشین برا و خۆشکانمان له باشوری کوردستان به تایبەت بەرپرسانیان به یەکدەنگی و به یەکڕیز بوون، لەم قۆناغەی ئێستای هەرێم دا، کەلەبەری نەمانی ئەم کەسایەتیه پڕبکەنەوه. له کۆتاییدا له خودای به بەزەیی دەخوازین که لێی خۆش بێت و ئاواته نەتەواییەتیەکانیشی هەر بەم زوانه به دی بێنێت.

له لایەن مەکتەب قورئانی کوردستانەوه ــ له رۆژهەڵاتی کوردستان :

حەسەن ئەمینی

۱۲\۷\۱۳۹۶هەتاوی
۴\۱۰\۲۰۱۷ زایینی

این مطلب بدون برچسب می باشد.

کامینت

  • تکایه کامینتی خوتان لیره دانین.