لیدوانی بنه‌ماله‌ی ماموستا كریكار

شیناسه : 1033 28 مارس 2020 - 15:53
لێدوانێك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا كرێكار كه‌ داوا ده‌كرێت ئه‌م نامه‌یه‌ بێده‌ستكارییكردن بخوێندرێته‌وه‌ تایبه‌ت به‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی مامۆستا كرێكار
لیدوانی بنه‌ماله‌ی ماموستا كریكار
پ
پ

بسم الله الرحمن الرحیم

لێدوانێك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا كرێكار كه‌ داوا ده‌كرێت ئه‌م نامه‌یه‌ بێده‌ستكارییكردن بخوێندرێته‌وه‌
تایبه‌ت به‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی مامۆستا كرێكار
به‌ شێویه‌كی دڕندانه‌ هاوسه‌رم؛ باوكمان؛ باپیرمان؛ خاڵ و ماممان؛ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌رویجه‌وه‌ لێسه‌ندرا ، هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌مامۆستا كرێكار فڕێندراوه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌یاسا ناردوویانه‌، له‌تاریكی شه‌و بێئه‌وه‌ی بۆی هه‌بێت قسه‌بكات، هه‌موو شتێك به‌نهێنی ده‌كرێت، ئه‌ی بۆچی حكومه‌ت ئه‌یه‌وێ راستییه‌كان له‌ دۆسیه‌ی مامۆستا كرێكار بشارێته‌وه‌؟
له‌ ساڵی (۲۰۰۳) مامۆستا كرێكار حوكمدرا به‌تاوانی مه‌ترسی بۆ ئاسایشی وڵات، به‌ڵگه‌كان نه‌خرایه‌ به‌رده‌ست دادگا و دادگا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌كرد له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌و “مه‌ترسییه‌”، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ مامۆستا كرێكار له‌ نه‌رویج ژیاوه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه‌ له‌ ساڵی (۲۰۱۰) پیاوكوژانێك هاتن بۆ كوشتنی مامۆستا كرێكار بێ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك ئازادكران هه‌رچه‌نده‌ (DNA)ه‌كه‌شییان ئاشكراببوو.
كێشه‌ی مامۆستا كرێكار كه‌یسێكی ئیتاڵی نییه‌، به‌ڵكو كه‌یسه‌كه‌ كه‌یسێكی نه‌رویجیه‌، نه‌رویج زۆر ده‌مێكه‌ سه‌رقاڵی دروستكردنی سیناریۆیه‌كی بێنرخ و بێ به‌هابوو، به‌ ناوی: (كرێكاری تیرۆریست) بۆ ئه‌وه‌ی حوكمی مامۆستا كرێكار بدات به‌ تیرۆر، ئه‌مه‌ شتێكه‌ كه‌ هه‌گیز نه‌یانتوانیوه‌ وه‌ ناشتوانن بیسله‌مێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ نییه‌تێك نه‌بووه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا كرێكار بۆ كاری تیرۆریستی، ئه‌وه‌ لووتبه‌رزه‌كانی نه‌رویج بوون كه‌ دان به‌م سیناریۆیه‌ نانێن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌بوایه‌ به‌ هه‌ر نرخێك بێت له‌كۆلیكه‌نه‌وه، جا پێشێلكردنی مافی مرۆڤبێت، یان پیلانگێری و به‌رتیلتدان، ئیتاڵیاش یه‌كێكه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌ بتوانێت حوكمی غیابی بدات، هه‌ر بۆیه‌ دۆسیه‌ی “كرێكار” دروستكرا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ (گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی دژه‌ تیرۆر كه‌ له‌ ئه‌وروپا له‌ماوه‌ی ۲۰ ساڵ تا ئێستا ئه‌نجامدرابێت) گوێگرتن له‌ ده‌نگه‌ تۆماركراوه‌كان به‌ ئاشكرایی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ته‌رجومه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك كراوه‌ كه‌ ماناكان بگۆڕدرێت به‌ تۆندوتیژی، ئه‌مه‌ش له‌ راستیدا هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ شتێك نه‌بوو كه‌دادگاو ‌وه‌زاره‌تی داد گوێی بۆ بگرن، یان هه‌ڵیسه‌نگێن، گرنگ ئه‌وه‌بوو كه‌ گرێبه‌ستی مه‌شروخوارندنه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیتالیا بهێننه‌دیی، سوپاس بۆ خوا كه‌ تازه‌ هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس كارته‌ شاراوه‌كانی حكومه‌تیان لێ ئاشكراده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی (۳) حه‌فته‌، سه‌ردانیكردنمان بۆلای مامۆستا قه‌ده‌غه‌كرا، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بووین وه‌كو به‌ڵێنیانپێدابووين كه‌ مامۆستا كرێكار چوارشممه‌ ته‌له‌فۆنمان بۆ بكا، به‌ڵام ئه‌و ‌ته‌له‌فۆنه‌ هه‌رگیز نه‌كرا، به‌ڵكو رۆژی دواتر وا له‌ ڕێی میدیاكانه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ مامۆستا كرێكار له‌ ئیتاڵیایه‌، له‌ وڵاتێك كه‌ له‌م رۆژانه‌دا زۆر كه‌س په‌یوه‌ست ده‌كات به‌ مردن و كاره‌ساته‌وه‌، له‌كاتێكدا كه‌ هه‌موو چاوه‌كان خراوته‌ سه‌ر په‌تای كۆرۆناوه‌، حكومه‌تو موخابه‌رات هه‌له‌كه‌ ئه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌یان، ئه‌وانه‌ی كه‌ هێشتا باوه‌ڕیان به‌ مافی مرڤ هه‌یه‌، با له‌خۆیان بپرسن ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان ‌ له‌م دۆسیه‌ هه‌بووه ویژدانیان هه‌یه‌؟ ئێمه‌ وه‌كو موسڵمان با‌وه‌ڕمان ته‌نها به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئه‌نجامدا دادپه‌روه‌ری سه‌رده‌خات، ئه‌وانه‌ی سته‌مكاریش بوون بێگومان به‌ سزای خۆایی ده‌گه‌ن.

وَمَكَرُوا وَمَكَرَ اللَّهُ ۖ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِين

بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا كرێكار:

۲۷ی ۳ی ۲۰۲۰

کامینت

  • تکایه کامینتی خوتان لیره دانین.