بەياننامەی مەکتەب قورئانی کوردستان سەبارەت به شەرمەزار کردنی هێرشی ئەرتەشی تورکيه بۆ سەر گەلی مەزڵووم و هەژاری کوردی سووريه

شیناسه : 805 26 مارس 2020 - 22:50
له ڕەوتی بزووتنەوەی سووريه کوردەکانيش شان به شانی ناوچەکانی‌تر بۆ سەندنەوەی مافه پێشێل کراوەکانيان هەڵسانەوه. له هيچ کەسێک شاراوه نيه که له حوکوومەتی بەعسی سووريه تەنانەت مافی شارۆمەندی و خاوەن ناسنامە بوونی ئەو وڵاته له کوردەکان سەندراوه.
بەياننامەی مەکتەب قورئانی کوردستان سەبارەت به شەرمەزار کردنی هێرشی ئەرتەشی تورکيه بۆ سەر گەلی مەزڵووم و هەژاری کوردی سووريه
پ
پ

بسم‌الله الرحمن الرحیم

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ

ئەی گەلی خاوەن باوەڕان! مەبنه دۆستی ئەم موسايی ومەسيحيانه؛ با ئەوان دۆستی يەکتر بن. هەر کەسێکيش له ئێوه ببێته دۆستيان، ئەويش لەوان دەژمێردرێ. ئەوانەی له سەر ناهەقين، خودا ڕييان نيشان نادا.

لە گەڵ دەسپێکردنی بزووتنەوەی خەڵکی سووريه دژ به ديکتاتۆری ڕژيمی خوێنمژ و بەعسی ئەسەد، ئەم وڵاته بوو به گۆڕەپانی بەربەرەکانێ ئاشکرا و نهێنی زلهێزەکانی جيهان و ئەو ناوچەيه. تاقمه چەکداره جۆربەجۆرەکان به پاره و چەکی پشتيوانه ديار و ناديارەکانيان هەلی داگير کردن و دەست تێوەردانی نيزاميان بۆ وڵاتانێک وەکوو ڕووسيه و ئەمريکا ڕەخساند و بيانووێکيان دا بە دەستی زلهێزه جەنايەتکارەکانەوه بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوه ڕەواکەی خەڵکی موسوڵمانی ئەم وڵاته، هەروەها کوشتاری زۆرتر له نيو مليۆن ئينسانی بێگوناح و ئاواره بوونی مليۆنها زڵم لێکراوی تر.
له ڕەوتی بزووتنەوەی سووريه کوردەکانيش شان به شانی ناوچەکانی‌تر بۆ سەندنەوەی مافه پێشێل کراوەکانيان هەڵسانەوه. له هيچ کەسێک شاراوه نيه که له حوکوومەتی بەعسی سووريه تەنانەت مافی شارۆمەندی و خاوەن ناسنامە بوونی ئەو وڵاته له کوردەکان سەندراوه.
ئەم گەله چەوسێنراوه له گەڵ ئەو هەموو دەسکورتی و بێبەشيشەوه به دەسی بەتاڵ و له پێش چاوی پەشۆکاوی هەموو خەڵکی دنياوه خۆڕاگريان کرد. خۆڕاگری بێ وێنەی ژنان و پياوانی کۆبانی و هەروەها چەندين هەفته بەرگری ئەردۆغان و ئەرتەشی تورکيه بۆ گەياندنی هەر چەشنه يارمەتيەک بۆ ئەو گەله قارەمانه هێشتا له بيرەوەريەکاندا نەسڕاوەتەوه و بۆ هەتاهەتايه له يادەکاندا دەمێنێتەوه.
هەمووی ئەم ڕاوەستان و گيان بەخت کردنانەی گەلی کورد تەنيا بۆ گەيشتن به مافه ئينسانی و شارۆمەنديەکانی خۆيان بووه، ئەوان دەيانەوێ ئازادی و مافی هەڵبژاردن به دەس بێنن و له وڵاتی باب و باپيرانيان پارێزگاری بکەن. هەرگيز دەسدرێژيان نەکردووەته سەر هيچ وڵاتێک و دەسپێکەری هيچ شەڕێک نەبوون؛ خەڵکێکی ئاشتيخواز و دلێر که زۆربەی زۆری ئەوان خاوەن بيروباوەڕێکی بتەوی ئيسلامين. بەڵام لەم سەدەی ڕابردوودا به پێچەوانه پێناسەکراون، خراونەته ژێر زوڵم و دەسدرێژی و ئەنفال و، کۆمەڵکوژ (جينۆسايد) کراون، هەروەها له ماڵ و شاری خۆ دەربەدەر کراون.
له حوکوومەتی لائيکی تورکيەدا به تورکی کێوی بانگيان لێ دەکردن و له عيراق بوردومانی کيميايی کراون. نابێ کەس ئەنفالی له بير چوبێتەوه که له ئەنجامی ئەوەدا سەدام ۱۸۲ هەزار ژن و پياو پير و گەنجی له ناو برد، و زۆرتر له هەزار گوندی خاپوور کرد و تەنانەت کانياوەکانيشی به چیمەنتۆ و بيتون پڕ کردەوه تاوەکوو شايەتێکی زيندوو بێت بۆ «يُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ»

ئێستاش ئەرتەشی لائيکی تورکيه دووای کۆمەڵ کوژی و داگيرکردنی عەفرين، به شێوازێکی نامرۆڤانەو، له شەڕێکی نابەرامبەردا کۆبانی و چەن بەشی تری خاکی کوردستانی سووريەی داوەته بەر هێرشی دڕندانەی خۆی.
مەکتەب قورئانی کوردستان لەگەڵ ئەوەی که به توندی ئەم جەنايەته دژ به مرۆڤايەتيه مەحکووم دەکات له هەموو ئينسانێکی ئازاده، به تايبەت گەلی موسوڵمانی کورد داوا دەکات ئەم خاڵانەی خوارەوه له بەر چاو بگرن:
١- پشت بەستن و دڵخۆش بوون به بەڵێنه درۆينەکانی زلهێزه داگيرکەرەکان تراويلکەيەکه و هيچی تر. هەموومان بينيمان که له کۆبوونەوەی ۱۸ی ڕەزبەری ۱۳۹۸ی شوورای ئاسايش که له سازمانی نەتەوه يەکگرتووەکاندا بەڕێوەچوو، ئەمريکا و ڕووسيه بەرگريان کرد له دەرچوونی تەنانەت بەياننامەيەکی خشت و خاڵی بۆ مەحکووم کردنی ئەم دەسدرێژيه گەوريە.
٢- تاکه ڕێگەی ڕزگار بوونی هەر نەتەوەيەک و هەروەها گەلی کورديش يەکدڵی و يەکگرتن و دوور بوونەوه له ناکۆکی نێوان خۆ و کۆبوونەوه له دەوری خاڵه هاوبەشەکانه. هەموومان دەبێ به لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی و داخوازيه ڕەواکانی گەلەکەمان، ناکۆکی و کێشه حيزبيەکان بنێنه لاوه و له مێژووی کۆن و تازەی کوردوستان دەرس بگرين و بۆ داهاتووێکی باشتر هەوڵ بدەين.
٣- دينی ئيسلام ئازادی و مافی دياری کردنی چارەنووسی بۆ هەموو ئينسانێک له نێو ئەوانیشدا بۆ گەلی کورديش بە ڕەوا زانيوه؛ ئايەته جۆربەجۆرەکانی قورئان و حەديسه پيرۆزەکانی پێغەمبەر دان بەمەدا دەنێن.

کەوابوو به تێگەيشتنێکی جوان و دروست له باروودۆخی ئەمڕۆکە و، تێڕوانينێکی ڕەخنەگرانه بۆ کاروباری کوردەواری، وەکوو دەرەنجامی ڕفڕاندومی کوردستانی عراق، با پشت به خوا ببەستين و به پتەوی و خۆڕاگريەوه پێکەوه ڕێگای دروستی گەيشتن به هەموو مافه شەرعی و قانوونی و ڕەواکانمان بپێوين.

شۆڕای مەکتەب قورئانی کوردستان

هەينی ۱۹ی میهری ۱۳۹۸ی هەتاوی
ڕێکەوت لەگەڵ ۱۹ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی

این مطلب بدون برچسب می باشد.

کامینت

  • تکایه کامینتی خوتان لیره دانین.