بیاننامەی ماموستا حەسەن ئەمینی حاکم شەرعی خەلکیی کوردستان سەبارەت بە راگویزانی ماموستا کریکار لە ولاتی نورویژەوە بو زیندانی ولاتی ئیتالیا

شیناسه : 1155 29 مارس 2020 - 14:49

ئەگەر -خوانەکا- بۆ ئەم پیاوە تێکۆشەرە، لە زیندانی وڵاتی ئیتالیا رووداوێکی نالەبار و نەخوازراو ڕوبدات، هەمو ئەوانەی ناوبران، بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی کە لەم بوارەدا بێ‌دەنگ بن، لە بەرانبەری خوا و خەڵکەوە، بەرپرسن.

بیاننامەی ماموستا حەسەن ئەمینی حاکم شەرعی خەلکیی کوردستان سەبارەت بە راگویزانی ماموستا کریکار لە ولاتی نورویژەوە بو زیندانی ولاتی ئیتالیا
پ
پ

بسم الله الرحمن الرحیم

هەواڵمان زانی کە حوکومەتی نورویج، زانای پایەبەرز و بانگخوازی گەورەی موسوڵمانی کورد، بەڕێز مامۆستا نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مامۆستا کرێکار، کە لەو وڵاتە دەسبەسەر و لە بەند کرابو، ڕایگوێزاوە بۆ وڵاتی ئیتالیا و بەندیخانەی ئەوێ. ئەمە لە کاتێکدایە کە پەتای زۆر مەترسیدار و پەرەسێنەری ویڕۆسی کرۆنا لەو وڵاتە پتر لە هەموو وڵاتانی دیکەی جیهان پەرەی سەندووەو خەڵکی تیا بردوە، بە چەشنێ کە تەنانەت یەک شوێنی هێمن و بێ مەترسی، لەو وڵاتەدا شک نابرێ. ئەم هەڵوێستی دەوڵەتی نۆرویجە و، ڕاگرتن و هێشتنەوەی ئەم کەسایەتیە زانایە لە بەندیخانەی ئیتالیا، وەکو ئەوەیە کە بە‌ ئانقەست ئەو بسپێردرێ بە مەرگ و نەمان و لە سێدارە دان!. کوابوو چاوەڕوانی کۆمەڵگای ئیسلامی، گەلی کورد و، هەموو مرۆڤێکی باوەڕدار بە مافی مرۆڤ، ئەمەیە کە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ بەرانبەر بەم جەنایەتە ڕاوەستن و، حوکومەتی ئیتالیا ناچار بکەن کە یا مامۆستا کرێکار ئازاد بکات یا بینێرێ بۆ وڵاتێکی ئەمن و بێ مەترسی.

ئەگەر -خوانەکا- بۆ ئەم پیاوە تێکۆشەرە، لە زیندانی وڵاتی ئیتالیا رووداوێکی نالەبار و نەخوازراو ڕوبدات، هەمو ئەوانەی ناوبران، بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی کە لەم بوارەدا بێ‌دەنگ بن، لە بەرانبەری خوا و خەڵکەوە، بەرپرسن. چۆنکە پێغەمبەری ئیسلام (صلی اللە علیە و سلم) ئەفەرموون: ” من رٲی منکم منکراً فلیغیّرە بیدە، فٳن لم یستطع فبلسانە…” ئەمە گەورەترین مونکەر و جەنایەتە: کە ئینسانێ حوکمی سجنی سنوورداری هەبێت، کەچی ئاوا! بخرێتە ناو مەترسی مەرگی بە ئازار و ئەشکەنجەوە!!؟.  

له کۆتاییدا بە پێویستی دەزانم بەم راستەقینە ئاماژەبکەم کە پشتگیری و داکۆکی من لەم کەسایەتیە تێکۆشەرە، بە هۆی هاوبەش بوونمانە لە مرۆڤایتی‌، موسوڵمانەتی‌، کوردایەتی‌ و سوننی بووندا. نەک لەبەر هاوڕێی و هاوبیرو بۆچوون.

بە هیوای نەمانی گیر و گرفتی ئەم بانگخوازە ئازایە.

حەسەن ئەمینی حاکم شەرعی خەڵکیی کوردستان لە شاری سنە ۱۳۹۹/۰۱/۱۰ ۲۰۲۰/۰۳/۲۹

کامینت

  • تکایه کامینتی خوتان لیره دانین.