دوشنبه, 25 تیر 1397
شناسه خبر:2124

پەیامی پرسەو سەرەخۆشی کاکە حەسنی ئەمینی بە بۆنەی شەهید بوونی مامۆستا ووشیار ئیسماعیلەوە

  • انداز قلم

إنّا لله و إنّا إلیه راجعون

زۆر بە داخ و پەرۆشەوە هەواڵی شەهید بوونی  بانگەوازخوازی بەرێز و دڵسۆزی دین و نەتەوە چەوساوەکەی، مامۆستا ووشیار ئیسماعیل مان پێ گەییشت، بە راستی ئەم چەشنە هەواڵانە دڵ تەزێنن، بەڵام چاوەڕوان کراون، چونکە حەق و ناحەق، زانستی و نەزانی، دادگەری و ستەم کاری، هەر بەردەوام و بێ بڕانەوەن، بە یەکیشەوە نایانکرێ و ناحەوێنەوە، جا خۆ ئەگەر حەق خوازی و زانیاری بە تیشک و روونی دادوەری لە گەڵ نیارانیاندا دەبزوێنەوە، لەو لاوە ناحەقی و نەزانی و نەفامی، لە تاریکی ستەمکاریدا چێو دەکوتن و هاواردەکەن: شەلم، کوێرم ناپارێزم، وەک شەمشەمە کوێرەیش دێن و دەچن.

ئەم کاروانی شەهیدانی حەق خوازیە زۆر لە مێژە بە ڕێوەیە کاکە ووشیاری هۆشیاریش نە هەوەڵەو نە پاش ئەویش ڕادەوەستێ، شانازی ئەم هاوکاروانیە، پیروزی بێت. لە کۆتاییدا لە لایەن خۆم و ئەندامانی مەکتەب قورئانی کوردستانی روژهەڵاتەوە ئەم جینایەتە مەحکوم دەکەم و لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەم شەهیدە ئازیزە و یاران و هاوڕیانی پرسە و سەرەخۆشی دەکەم، ڕۆحی شاد و ڕێگەی پڕڕێڕەوو نەبڕاوە بێت.

لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش چاوەڕوانی دەکرێت کە بە زووترین کات، تاوانباری ئەم کارەساتە بە سزای تاوانی بگەێینێت، تا نەوترێ: هەرێم بێ خاوەن و کەس لە کەسە!

حەسەنی ئەمینی
حاکم شەرعی خەڵکی، لە کوردستانی رۆژهەڵات و بەرپرسی مەکتەب قورئانی کوردستان
۹۵/۰۹/۰۶